لە گوندی چەوری
سەربە ناحییەی نەوجول لە قەزای کفری، گەنجێک خوشکێکی خۆی کوشت.
عەلى جەمال قدووری، وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان
رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەگوندی چەوری سەربە ناحییەی نەوجول لە قەزای کفری، برایەک
خوشکێکی خۆی بە دوو گولـلە کوشت و دواتر هەڵات.
هەرچەندە
وتەبێژەکەى پۆلیسى گەرمیان هیچ وردەکارییەکى دیکەى لەسەر روداوى کوشتنەکە
نەدرکاندووە، بەڵام بە وتەى جەمال قدورى، ئافرەتەکە ناوى(ه
. م . ک)ە و لە دایکبووی ساڵى (1996)ە و دایکی دوو منداڵە.
وتەبێژى پۆلیسى
گەرمیان ئاماژەى بەوەکردووە، لەئێستادا تەرمی ئافرەتەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای
کەلارکراوەو پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ روداوەکە کردۆتەوەو، بەپێی مادەی (406) فەرمانی
دەستگیرکردن بۆتۆمەتبار دەرچووەو گەڕان بەدوای تۆمەتبار دەستی پێ کردوە.
13395 جار خوێندراوەتەوە