سه‌رۆكی حیزبی
ئاینده‌ی توركیا رایدەگەیەنیت؛ پێویستە ئەردۆغان پێش ئەوەى داوا لە خەڵک بکات هێڵى
گشتى بەکار بهێنن بۆ هاتووچۆ، خۆى فڕۆکە تایبەتییەکەیى و دەیان ئۆتۆمبێل بفرۆشێت.
له چوارچێوه‌ی
ئه‌و سیاسه‌ته نوێیه‌ی توركیا کە بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی و كه‌مكردنه‌وه‌ی
قه‌رزه‌كانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌رۆدغانه‌وه، راگه‌یه‌ندراوه، ئه‌حمه‌د
داواد ئۆغڵۆ، سه‌رۆكی حیزبی ئاینده‌ی توركیا پەیامێکى ئاراستەى ئەردۆغان کرد و رایگه‌یاند:
ئامۆژگاریت ده‌كه‌م پێش ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌ك بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك جێبه‌جێی بكات،
با له‌خۆتدا بونی هه‌بێت.
دەشڵێت: "داوا
له خه‌ڵك ده‌كه‌یت هێڵێ گشتی بۆ گواستنه‌وه به‌كاربهێنن، خۆت سه‌ره‌تا فڕۆكه تایبه‌تییه‌كه‌ی
سه‌رۆكایه‌تی كه به‌هاكه‌ی له ده‌یان ئۆتۆمبێل زیاتره بفرۆشه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه،
له كاتی چون بۆ نوێژكردن ته‌نها یه‌ك یان دو ئۆتۆمبێل به‌كاربهێنه، نه‌ك ده‌یان
ئۆتۆمبێل، سه‌ره‌تا ئه‌مانه جێبه‌جێ بكه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك گوێ له قسه‌كانت
بگرن.
1154 جار خوێندراوەتەوە