ئەمڕۆ هەینى (5ی ئازاری
2021)، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە (67) دۆلار و (87)سەنت
مامەڵەی پێوەکراوە.
بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش
(تەکساس) بە (64) دۆلار و (81) سەنت مامەڵەی
پێوەکراوە.
بەرزبونەوەی نرخی نەوت
هاوکاتە لەگەڵ ئەو رێوشوێنانەی کە لەسەر ئاستی جیهان بۆ روبەروبونەوەی کۆرۆنا گیراوەتەبەر،
بەتایبەت بەدەستخستنی ڤاکسینی کۆرۆنا و سیاسەتی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و پابەندبون بە
کەمکردنەوەی ئاستی هەناردەکردن هۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەی نرخی نەوتن.
3002 جار خوێندراوەتەوە