قائیمقامییەتی سلێمانی، نرخی ئەمپێرێک
کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی شوبات دیاریکرد، دەشڵێت: خشتەی کارکردنی
موەلیدەکان بۆ مانگی سێ وەک خۆی دەمێنێتەوە.
لیژنەی دیاریکردنی نرخی کارەبای موەلیدە
ئەهلییەکان لە قائیمقامییەتی سلێمانی بڕیاریدا نرخی یەک کاتژمێر کارەبای مولیدە لە مانگی شوباتدا بۆ یەک
ئەمپێر (38) دینار بێت.
هاوکات، کارکردنی موەلیدە
ئەهلییەکان لە مانگی شوباتدا لە نێوان (170) بۆ (210) کاتژمێردا بووە، بەمەش نرخی
یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدە لەو مانگەدا لە نێوان (شەش هەزار و 500) دینار بۆ
(هەشت هەزار) دینار دەبێت، بەهۆی جیاوازی کارپێکردنی موەلیدەکان لە گەڕەکێک بۆ
گەڕەکێکی دیکە، نرخی یەک ئەمپێر لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاواز دەبێت.
سەبارەت بە کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان لە
مانگی ئازاردا، قائیمقامییەتی سلێمانی بڕیاریدا هاشێوەی مانگی شوبات بمێنێتەوە.
8222 جار خوێندراوەتەوە