ڤیدیۆ... مۆتۆرۆلا بەم مۆبایلە پێشكەوتووە ركابەری سامسۆنگ و هواوی دەكات

KNN : Kurdish News Network
09:01 - 27/02/2021
زانستی
+
-

كۆمپانیا مۆتۆرۆلا بەمزووانە نوێترین مۆبایلی خۆی بڵاودەكاتەوە، كە كۆمەڵێك تایبەتمەندی نوێی تێدایە و ركابەری ئەو بەرهەمانەی سامسۆنگ و هواوی دەكات كە سەرەتای ئەمساڵ بڵاوكرانەوە.

بەپێی ئەو زانیارییە سەرەتاییانە لەبارەی مۆبایلەكەوە ئاشكرا كراوە، مۆبایلەكە ناوی (G100) كۆمپانیاكە بەم زووانە و بەشێوەیەكی فەرمی ئاشكرای دەكات، لەو تاقیكردنەوانەش كە لە ئەپلیكەیشنی (Geekbench) بۆی كراوە كە ئەپێكی تایبەتە بە نرخاندن و پێوانەكردنی مۆبایلە زیرەكەكان، پلەی نایابی بەدەستهێناوە.

مۆبایلەكە بەڕكارێكی دژە خۆڵ و ئاوەوە دەخرێتە بازاڕەوە، بەچینێكی شوشە ڕوپۆش كراوە كە ڕێگرە لە برینداربون و ڕوشانی، پێوانەی شاشەكەی (6.7) ئینجە، وردی شاشەكەی (2520/1080) پێكسڵە.

مۆبایلەكە سیستمی (Snapdragon 870) هەروەها میمۆرییەكەی (8) گێگابایتە، ئەمە جگە لەوەی توانای پاترییەكەی پێنج هەزار میلی ئەمپێرە و دەتوانرێت بە خێرایی و بە (20) وات بارگاوی بكرێتەوە.

كامێرای سەرەكی مۆبایلەكە چوار هاوێنەی هەیە و بە وردی (64،12،2) مێگاپێكسڵە، كامێرای پێشەوەشی دوو هاوێنەیە بە وری (16+8) مێگاپێكسڵ.

 

633 جار خوێندراوەتەوە