ئەمشەو بەفر و باران دەبێت

KNN : Kurdish News Network
09:28 - 19/02/2021
کوردستان
+
-

کەشناسى هەرێم رایدەگەیەنێت؛ ئەمشەو ئاسمان هەور و باران دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم رایگەیاند: ئەم شەو ئاسمانى ناوچەکانى باکوری هەرێم هەور دەبێت لەگەڵ بارینى بەفر و باران بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.

دەشڵێت: پێشبینى دەکرێ سبەینێ لە بەیانى زووەوە، باران بارین دەست پێ بکات لە ناوچەکانى ناوەڕاستى هەرێم پاشان ناوچەکانى رۆژهەڵات و ناوچەشاخاوییەکان و گەرمیان دەگرێتەوە.

هەروەک پێشبینى کردووە، تێکەڵەی بەفر و باران لە زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان وسەنتەرى شاری سلێمانى ببارێت لە سبەینێ شەممەدا.

6486 جار خوێندراوەتەوە