پارتى کرێکارانى کوردستان هەواڵێکى وەزارەتى بەرگرى تورکیا لەبارەى ژمارەى
کوژراوانى گەریلاکانیان لە پێکدادانەکانى سێ رۆژى رابردوودا بەدرۆ دەخاتەوە،
راشیدەگەیەنێت لەچوارچێوەى بەرەنگاربونەوەى سوپاى تورکیا لەچیاى گارە زیاتر لە
(30) سەربازى تورکیایان کوشتوە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، لە ئۆپراسیۆنی چەند
رۆژی رابردووی سوپای تورکیا بۆ سەر بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)
لە چیای گارە،(33) گەریلاى پارتى کرێکرانى کوردستان کوژراون و زیاتر لە (50)کۆگای چەک و تەقەمەنیشیان
لەناوبردوە.
لەبەرامبەریشدا ناوەندى چاپەمەنى وراگەیاندنى هێزەکانى پاراستنى گەل(هەپەگە)
لەراگەیەنراوێکدا، زانیایەکاى وەزاتى بەرگرى تورکیاى رەتکردوەتەوە و راگەیاندوە، ئەو ڕاگەیەنراوانەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا
بڵاویان دەکاتەوە دوورن لە ڕاستییەوە و هەوڵێکى چەواشەکارانەیە بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای
گشتیی.
هەپەگە راشیگەیاندوە لەماوەى سێ رۆژى رابردوودا زیاتر لە (30) سەربازی تورکیا
لە چیاى گارە کوژراون، ژمارەی شەهیدەکانی گەریلاش بەو شێوەیە نییە کە بانگەشەی بۆ
دەکرێت و لە ڕۆژانی داهاتوودا ئامارەکان بڵاو دەکەینەوە.
ماوەی چەند ڕۆژێکە، لەچیای گارەی سەر بەپارێزگای دهۆک شەڕێکی قورس لە نێوان
سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستیپێکردووە، ئەەش
دواى ئەوەى بەرەبەیانى رۆژى چوارشەممەى رابردوو سوپاى تورکیا دەستپێکردنى
ئۆپەراسیۆنى (چنکى هەڵۆ2)ى راگەیاند و لەرێى
هێلێکۆپتەروە هێزیکى زۆرى لە وناوچەیە دابەزاند.
1191 جار خوێندراوەتەوە