تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام كە خاوەندارێتییەكەی
بۆ كۆمپانیای فەیس بووك دەگەڕێتەوە، كار ئاسانییەكی نوێ پێشكەشی بەكارهێنەرانی دەكات،
لەڕێیەوە دەتوانن ئەو وێنە و گرتانەی سڕیویانەتەوە جارێكی دیكە بیگەڕێننەوە.
لەڕێی ئەم تایبەتمەندێتییەوە دەتوانرێت
وێنە و ڤیدیۆ و چیرۆك و هەربابەتێكی ئینستا كە سڕاوەتەوە، جارێكی دیكە بخرێتەوە
ناو ئەكاونتەكە.
كۆمپانیاكە باسی لەوە كردووە، ئەمە سودێكی
زۆری بۆ ئەوانە هەیە كە ئینستەگرامەكەیان هاك دەكرێت و كەسی هاككەر سەرجەم بابەتەكانیان
دەسڕێتەوە، چونكە جارێكی دیكە بابەتەكانیان دەگەڕێتەوە.
"ئێمە دەزانین كاتێك ئەكاونتی كەسێك هاك
دەكرێت، زۆر جار شتەكانیان دەسڕدرێتەوە، تائێستاش ڕێگایەك نەبووە بۆ دووبارە هێنانەوەی
ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە، بەڵام لەمەو دوا بە ئاسانی ئەو كارە دەكرێت" كاربەدەستانی
ئینستەگرام وادەڵێن.
لەمەودوا بەكارهێنەران بۆ سڕینەوەی وێنەی
ڤیدیۆ، دەبێت لەڕێگەی نامە یاخود ئیمەیڵەوە كۆمپانیا دڵنیا بكەنەوە كە خاوەنی ڕاستەقینەی
ئەكاونتەكەن، ئەو بابەتانەش كە دەسڕدرێنەوە بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لە بەشێكی تایبەتدا دەمێننەوە
و دەتوانرێت بگەڕێندرێتەوە، بەڵام دوای ئەو ماوەیە بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی دەسڕێتەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا چیرۆكەكان حاڵەتێكی تایبەتیان
بۆ دانراوە و بۆ ماوەی 24 كاتژمێر لەو بەشەدا دەمێننەوە و دوای ئەو ماوەیە ئەگەر نەگەڕێندرێنەوە
بۆ ئەكاونتەكە ئەوا بەتەواوی ون دەبن.
ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی سڕاونەتەوە لە بەشی
سیتینگ و دواتر لە بەشی ئەكاونت بگەڕێندرێنەوە، هەروەها دەتوانرێت بابەتەكانی ئینستەگرامەكە
ئەرشیف بكرێن، بێ ئەوەی هاوڕێیان بیبین.
882 جار خوێندراوەتەوە