فەرماندەیەکى حەشدى شەعبى لەبارەى
بڵاوەپێکردنى هێزەکانیان لە قەزاى شەنگال روونکردنەوە دەدات و رەتیدەکاتەوە کە پەیوەندى
بەجموجۆڵەکانى سوپاى تورکیاوە هەبێت.
شایع داودى، فەرماندە لە ئۆپەراسینەکانى حەشدى
شەعبى لە پارێزگاى نەینەوا بەمیدیاکانى عێراقى راگەیاندوە، هێزەکانى حەشدى شەعبى لەقەزاى
شەنگال بڵاوەیان پێکراوە بۆ کۆنترۆڵکردنى دۆخى ئەمنى قەزاکە و بەرگرتن لە روودانى پێشلکارى
ئەمنى.
بەوتەى ئەوفەرماندەیەى حەشد شەعبى، دووبارە بڵاوەپێکردنى
هێزەکانیان لە قەزاى شەنگال بەپێى گۆڕانکارى پلانى ئەمنى ئەو قەزایەیە، ئامانجى
ئەوان لەئێستادا تەنها رێگری کردنە لە دزەکردنى تیرۆرستان بۆ سنورى قەزاى شەنگال.
ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر بەشێک لەمیدیاکان
بڵاویانکردەوە، بەهۆى مەترسى هێرشى سوپاى تورکیا بۆسەر قەزاى شەنگال، سوپا و حەشدى
شەعبى لەو ناوچەیە بڵاوەیان پێکراوە و خراونەتە حاڵەتى ئامادەباشیەوە
2348 جار خوێندراوەتەوە