لە هەوڵێكدا بۆ گەڕاندنەوەی
متمانە بۆ بەكارهێنەرانی وەتس ئەپ بەتایبەت دوای كێشەی ئەپدەیتی تایبەتمەندێت،
كاربەدەستدانی ئەو ئەپلیكەیشنە كە خاوەندارێتییەكەی بۆ فەیس بووك دەگەڕێتەوە، جۆرە
خزمەتگوزارییەك بەناوی نامەی حاڵەت دروستدەكەن، بۆ ئەوەی بەكارهێنەران دڵنیابن لەوەی
شتەكانیان پارێزراوە.
وتەبێژی وەتس ئەپ
ئاماژەی بەوە كردووە، زۆر لێكدانەوەی هەڵە بۆ ئەو ئەپدەیتە نوێیە كراوە و زانیاری
ناڕاست لەبارەیەوە بڵاوكراوەتەوە، باسی لەوەش كردووە كۆمپانیاكە دەیەوێت ڕاستییەكە
بۆ هەمووان ڕوونبكاتەوە لەبارەی شێوازی پاراستنی نهێنی و تایبەتمەندێتی كەسەكان.
وتەبێژەكە ئەوەی
ئاشكراكردووە، لەئێستا بەدواوە قسەكردنی كەسەكان لە چوارچێوەی تایبەتمەندێتی نامەی
حاڵەت دەبێت، واتە گفتوگۆی دوو كەس ڕاستەوخۆ لەڕێی وەتس ئەپەوە دەبێت، لەم ئەپدەیتەشدا
دڵنیای ئەوە دەدرێت كە كۆمپانیاكە بە هیچ شێوەیەك ئاگاداری نامە و قسەی بەكارهێنەرانی
نابێت، تەنانەت فەیس بوك ناتوانێت بیبینێت، چونكە ئەو قسانە بە كۆدێك پارێزراوە كە
تەنها بەنێوان ئەو دوو كەسەدا دەبێت.
خزمەتگوزاری نامەی
حاڵەت بەشێكە لە هەواڵكانی وەتس ئەپ بۆ ئاشتكردنەوەی بەكارهێنەرانی دوای سیاسەتی
نوێی تایبەتمەندی ئەپەكە، كە ناڕەزایەتییەكی زۆری لێكەوتووە و بەهۆیەوە كەسانێكی زۆر
ئەپلیكەیشنەكەیان بەجێهێشت.
ئەو ئەپدەیتە نوێیە
كە بڕیاربوو لەم مانگەدا بكرێت، بەهۆی ناڕەزایەتی زۆر و ئەو مشتومەڕەی لێیكەوتەوە
بۆ مانگی ئایار دواخرا.
كۆمپانیاكە چەند ڕۆژێك
لەمەبەر لە پەیامێكدا ئاماژەی لەوە كرد، مانگی داهاتوو دەرفەتێكە بۆ هەمووان تا بەتەواوی
لە سیاسەتی نوێ تێبگەن.
ئەو ناڕەزایەتییانە
لە وەتس ئەپ، كێبڕكێیەكی زۆری خستە نێوان تەلەگرام و سیگناڵەوە و ملیۆنان بەشداربوو
لەو دوو ئەپە زیادی كرد، لەئێستاشدا لە هەوڵی ئەوەدان بەپێشكەشكردنی چەند خزمەتگوزاری
و تایبەتمەندێتییەكی نوێ پارێزگاری لەوانە بكەن و كەسی زیاتر ڕابكێشن.
1254 جار خوێندراوەتەوە