هەواڵێك بۆ ئەوانەی زۆر حەزیان لە خواردنی برنجە و ڕۆژانە دەیخۆن

KNN : Kurdish News Network
12:56 - 30/01/2021
تەندروستی
+
-

برنج بە خۆراكی سەرەكی ڕۆژانەی زۆر كەس دادەنرێت حەزێكی زۆریان بۆی هەیە، بەپێی ئەنجامی توێژینەوە پزیشكییەكانیش زۆر خواردنی زیانی تەندروستی هەیە.

 

 بەڕای پسپۆڕانی خۆراكی و تەندروستی ئەو كەسانەی ڕۆژانە ژەمێك یاخود زیاتر برنج دەخۆن، ئەگەری توشبوونیان بە چەند كێشەیەكی تەندروستی زیاد دەبێت هەروەها مەترسی زیادبونی كێشی لەشیان لێدەكرێت.

 

بەپێی توێژینەوەكان زۆر خواردنی برنج ڕێژەی زەرنیخ لە خوێندا بە ڕێژەی %44 زیاد دەكات كە ئەوەش بە جۆرێكی ژەهری لەش ئەژمار دەكرێت، زیادبونی ئەو ماددەیە ئەگەرەكانی توشبوون بە نەخۆشیەكانی شێرپەنجەی سورێنچك و میزەڵدان زیاد دەكات.

 

پێشتریش چەند توێژینەوەیەك دەریانخستبوو زۆر خواردنی برنج ئەگەرەكانی توشبوون بە نەخۆشی شەكرە بە ڕێژەی %27 زیاد دەكات، بەو پێیەی بڕێك زۆر نیشاستە لە پێكهاتەكەیدایە.

 

پسپۆڕەكان داوا لە هاوڵاتیان دەكەن خواردنی برنج بەڕێژەیەكی بەرچاو كەم بكەنەوە و بەشێوەیەكی ڕۆژانە نەیخۆن بۆ ئەوەی لەو مەترسیانە بەدووربن و توشی كێشەی تەندروستی نەبن، هەروەها لە كاتی ئامادەكردنیشیدا ڕێگەیەكی تەندروست بگرنە بەر.

9046 جار خوێندراوەتەوە