جیهان؛ ژمارەى توشبوانى کۆرۆنا (100) ملیۆنى تێپەڕاند

KNN : Kurdish News Network
10:06 - 25/01/2021
جیهان
+
-

ژمارەى توشبوانى کۆرۆنا لە سەرتاسەرى جیهاندا (100) ملیۆن توشبوى تێپەڕاند، لەو ژمارەیەش زیاتر لە (2) ملیۆنیان گیانیان لەدەستداوە.

بەپیێ ئامارێکى ماڵپەرى "worldometers "، ژمارەى توشبوانى کۆرۆنا لە سەرتاسەرى جیهاندا گەیشتوەتە (100) ملیۆن و (74) هەزار و(122) کەس، لەو ژمارەیەش (72) ملیۆن و (12) هەزار و (531) کەس چاک بونەتەوە.

سەبارەت بە ئامارەى ئەو کەسانەش کە بەهۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، ماڵپەڕەکە ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە، لە سەرتاسەرى جیهاندا (2) ملیۆن و (144) هەزار و (654)کەس بەکاریگەرى ئەو نەخۆشیە گیانیان لەدەستداوە.

ئەوە لەکاتێکدا ژمارەى توشبوانى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان گەیشتوتە (105) هەزار و (702) کەس و لە عێراقیش ژمارەى توشبوان (614) هە زار و (576) کەسە.

501 جار خوێندراوەتەوە