دۆناڵد ترەمپ، پلانى داڕشتوە بۆ تۆڵەکردنەوە لەو کەسانەى "ناپاکی"ان لەگەڵ
کردووە و نزیکەکانیشى ئامۆژگاریان کردووە بیر لە دامەزراندنى پارتێکى نوێ
نەکاتەوە.
رۆژنامەى واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە، دواى کۆتایى هاتنى وادەى
سەرۆکایەتییەکەى لە کاتى ئەنجامدانى یارى گۆڵف لەگەڵ چەند هاورێیەکى، ترەمپ، باسى
تۆڵەکردنەوەى لەو کارەکتەرانەى حیزبى کۆماریییەکان کردووە کە بەوتەى خۆى ناپاکیان
لەگەڵى کردووە.
رۆژنامەکە باسى لەوەشکردووە، ترەمپ لە تۆڵەکردنەوەکەیدا ئەو کەسانە دەکاتە
ئامانج کە تۆمەتباریان کردبوو بە هاندان و هێرشکردنە سەر کۆنگرێس و ئەنجامدانى
ساختەکارى لە هەڵبژاردندا.
لەلایەکى دیکەوە رۆژنامەى نیۆرک تایمز بڵاویکردۆتەوە، ترەمپ پاشەکشێى
کردووە لە پلانى دامەزراندنى پارتێکىى نوێ، چونکە کەسانى نزیکى و هاوڕێیانى ئامۆژگاریان
کردووە کە دامەزراندنى پارتێکى نوێ بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان هیچ ئەنجامێکى
ئەوتۆى نابێت.
بڕیارە، ئەمڕۆ ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمەریکا پرسى لێچینەوەى لە تڕەمپ
ئاراستەى ئەنجومەنى پیران بکات و لێپرسینەوەش رۆژى (8)ى مانگى داهاتوو بە فەرمى
دەست پێدەکات.
ئەوەش لە کاتێکدایە، چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى
پیران لە پارتى کۆمەرییەکان دژ بە ترەمپ دەنگ بدەن، بەڵام چاوەڕوان ناکرێت دەنگى دو
لەسەر سێى ئەنجومەنەکگە کۆبکرێتەوە بۆ سزادانى ترەمپ.
1088 جار خوێندراوەتەوە