وەزیری دارایی رایگەیاند، حکومەتی عێراق لە گفتوگۆدایە لەگەڵ سندوقی دراوی
نێودەوڵەتی،
بەمەبەستی قەرزکردنی بڕی شەش ملیار دۆلار، بۆ کۆمەککردنی ئابوری وڵاتەکەی.
عەلی عەلاوی وەزیری دارایی
عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، بە پەسەندکرنی پڕۆژە یاسای بودجە و پلانی
خەرجییەکان، عێراق دەتوانێت بە پەلە داوای قەرزی دوو ملیار دۆلار لە سندوقی
دراوی نێودەوڵەتی بکات، کە تەرخانکراوە بۆ ئەو وڵاتانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە
ئابورییەکەیان تووشی قەیران بووە، دواتر دەتوانرێت چوا ملیار دۆلاری دیکە قەرز بکات، ئەو قەرزەش پەیوەستە بە پرۆگرامەکانی چاکسازی حکومەت، ئەوەش
دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەکارهێنانی دراوی یەدەگی بیانی وڵات.
ئاماژەی
بەوەشکردوە، ڕێژەی کورتهێنانی بودجەی عێراق کەمدەبێتەوە بۆ 25% لە ئەمساڵدا، ئەگەر
بێتوو نرخی نەوت بەوشێوەیەی ئێستای لەسەرووی 50 دۆلارەوە بمێنێتەوە.
لە
ساڵی ڕابردوودا حکومەتی عێراق بڕی 25 ملیار
دۆلاری لە بانکی ناوەندیی قەرز کردووە، بە مەبەستی دابینکردنی موچەی کەرتی گشتی و
پێداویستییە داراییەکانی دیکە.
590 جار خوێندراوەتەوە