جڤاتی گشتی هەڵسەنگاندن بۆ کاری نوێنەرەکانی گۆڕان لە حکومەتی خۆجێی دەکات

KNN : Kurdish News Network
07:44 - 23/01/2021
کوردستان
+
-

بەمەبەستی هەڵسەنگاندن  بۆ کارەکانی بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی، جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی سلێمانی کۆبونەوە.

ئەمڕۆ شەممە، جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لەگەڵ فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی سلێمانی کۆبونەوە و لە کۆبونەوەکەدا ئەندامانی جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان لەسەر شێوازی کاری بەڕێوبەرایەتییەکە و رۆڵی بەڕێوەبەری گشتی پرسیار و هەڵسەنگاندنەکانیان خسەڕو.

هەر لە کۆبونەوەکەدا فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی سلێمانی چالاکی و کارەکانی خستەڕو و رونکردنەوەى لەوبارەیەوە پیشکەشکرد.

هەروەک تیشکخراوەتە سەر ئاستەنگە یاسایی یەکانی پەیوەست بە پیادەکردنی فۆڕمی مەرکەزیەت لە بەڕێوەبردنی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە و سەرجەم دامودەزگا حکومیەکان لە هەرێمی کودستان.

668 جار خوێندراوەتەوە