هه‌نگوین خواردنێكی زۆر به‌نرخه
به‌هۆی تامه خۆشه‌كه‌یی و سووده ته‌ندروستییه‌كانی، ده‌توانی به‌ته‌نها یان له‌گه‌ڵ
نان یبخۆیت، یان ده‌توانی له‌جیاتی شه‌كر بیكه‌یته شه‌ربه‌ت و چا و ئاوی گه‌رمه‌وه
و بیخۆیته‌وه، جیا له‌وه‌ش هه‌نگوین له پیشه‌سازی ده‌رمانسازی زۆر گرنگی پێده‌ردرێ.
(70%)ى هه‌نگوین بریتییه له شه‌كری گلوكۆز
و فره‌كتۆز، جگه له‌وه‌ش كانزاكانی وه‌كو
مه‌گنیسیۆم و پۆتاسیۆم و كالسیۆم و ئاسن و زۆر كانزای تریش به ڕێژه‌یه‌كی زۆر له
هه‌نگویندا هه‌یه، ڤیتامینه‌كانی وه‌كو ڤیتامین سی و بی له هه‌نگویندا زۆره، هه‌روه‌ها
زۆر جۆری هۆرمۆنه‌كانیشی تیایه، شایه‌نی باسه رێژه‌ی ئه‌م پێكهاتانه به‌پێی
سروشتی و ئه‌سڵی هه‌نگوینه‌كه ده‌گوڕێت!.
سووده‌كانی هه‌نگوین زۆره بۆ ته‌ندروستی له‌ش،
بۆیه بۆ چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی نه‌خۆشی و ناڕه‌حه‌تیه‌كان سوودی لێ ده‌بینرێ.
هه‌نگوین زۆر به‌سووده بۆ پێستی له‌ش، سیفه‌تی
راكێشان و هێشتنه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن هه‌نگوین وای لێده‌كا كه ده‌توانرێ به‌كاربێت
وه‌كو ماسكێكی جوانكاری بۆ شێ‌دار كردنی پێست و قژ، بۆ به‌هێزكردن و جوانكردنی قژت،
ده‌توانی كه‌مێك هه‌نگوین له‌گه‌ڵ زه‌یتی زه‌یتون تێكه‌ڵ بكه‌یت و قژتی پێ بشۆیت،
خواردنه‌وه‌ی شیر و هه‌نگوین به‌به‌رده‌وامی یارمه‌تیت ئه‌دا كه پێستێكی ناسك و
سافت هه‌بێ.
هه‌نگوین ووزه‌به‌خشێكی زۆر باشه بۆ مرۆڤ، به‌هۆی
شه‌كری فره‌كتۆزه‌وه هه‌نگوین سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشه بۆ هێز و ووزه‌ی له‌ش، یه‌ك
كه‌وچك هه‌نگوین (65)كالۆری ووزه ده‌دات، كه‌چی كه‌وچێك شه‌كر (15) كالۆری دەدات،
واته هه‌نگوین چوار ئه‌وه‌نده ووزه زیاتر
ئه‌به‌خشێ به‌به‌راورد به شه‌كری ئاسایی.
هه‌نگوین تا ڕاده‌یه‌كی باش ئاستی شه‌كر له خوێندا
ڕاده‌گرێ به‌به‌راورد به شه‌كره‌كانی تر،بۆیه هه‌ندێ له‌پزیشكان ڕایان وایه كه
خواردنی هه‌نگوینی ئه‌سڵی باشتره بۆ نه‌خۆشی شه‌كره،به به‌راورد به خواردنی شه‌كری
ساده.
به‌هۆی سیفه‌تی دژه‌ئۆكسان و دژه‌میكرۆبی،هه‌نگوین
زۆر به‌سووده به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری.
ئه‌گه‌ر تووشی ئازار و سووتانه‌وه‌ی قوڕگ بوویت،
دە‌توانی كه‌وچێك هه‌نگوین به‌ته‌نها یان له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ئاوی گه‌رم تێكه‌ڵی كه‌یت
و بیخۆیته‌وه، چونكه هه‌نگوین قوڕگت ساف ده‌كاته‌وه و ئه‌و به‌كتریایه ده‌كوژێ
كه بووه‌ته هۆی هه‌وكردنی قوڕگ، هه‌ر بۆیه زۆر له گۆرانیبێژه‌كان پێش كۆنسێرته‌كانیان
هه‌نگوین ده‌خۆن بۆ پاككردنه‌وه‌ی قوڕگ و سافكردنی ده‌نگیان.
زۆر له دۆزینه‌وه تازه‌كانی بواری ته‌ندروستی
جەتتیان له‌وه كردۆته‌وه كه هه‌نگوین زۆر كاریگه‌ره بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو
جۆره‌كانی زام وه‌كو برین و سووتان و پێی وه‌رزشی و هه‌وكردنی كه‌ڕوو، هه‌نگوین زۆر خاسیه‌تی گرنگی هه‌یه له‌م بواره‌دا:
-ئه‌م مادده‌یه دژه میكرۆب و دژه هه‌وكردنێكی
به‌هێزه
-یارمه‌تی شیكردنه‌وه‌ی خانه مردووه‌كان و
زوو سارێژبوونی برین ئه‌دا
- یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاوساوی وئازارو
ته‌نانه‌ت توێژی دوای برینینش ئه‌دا، هه‌ر له به‌ر ئه‌م سیفه‌تانه‌یه كه هه‌ندێ له پزیشكان برینی پێداده‌پۆشن بۆ زوو چاكبوونه‌وه
و ساڕێژبوون.
-هه‌رچه‌نده هه‌نگوین كالۆری زۆر تیایه، به‌ڵام
كاتێك له‌گه‌ڵ ئاوی گه‌رم ده‌خورێته‌وه زوو هه‌رسده‌كرێت و یارمه‌تی تواندنه‌وه‌ی
چه‌وری زیاده‌ی له‌ش ده‌دات.
به‌هۆی سیفه‌تی دژه‌ئۆكسانه‌كه‌ی،هه‌نگوین رێگه ده‌گرێ له شێرپه‌نجه و نیشتنی
چه‌وری ونه‌خۆشیه‌كانی دڵ.
هه‌نگوین سودی زۆره بۆ سوڕی خوێن، كه به‌شداری
ده‌كا له دروستكردنی خوێن و پاككردنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی سووڕی خوێن، هه‌روه‌ها
رێگه ده‌گرێ له ره‌قبوونی خوێن به‌ره‌كان.
ئه‌گه‌ر شه‌وانه به زه‌حمه‌ت خه‌وت لێده‌كه‌وێ،
ئه‌وا كوپێك شیری گه‌رم بێنه و كه‌وچكێك هه‌نگوینی تێکەڵبکە و پێش چوونه سه‌ر جێگت
بیخۆره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مێشك و جه‌سته‌ت خاوبێته‌وه و خه‌وت لێبكه‌وێ.
دکتۆر/ داهات جەمال حەوێزی
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ھەناوی و شەکرە
797 جار خوێندراوەتەوە