هەولێر؛ هێرش کرایە سەر چالاکوانێکی مەدەنی

KNN : Kurdish News Network
09:54 - 20/01/2021
کوردستان
+
-

لە شاری هەولێر چەند كەسێكی نەناسراو، هێرشیانكردە سەر چالاكوانێكی مەدەنی و بە سەختی برینداریانكرد.


نزیك كاتژمێر (7:00) شەوی رابردوو لە سەر رێگای توڕەق لە شاری هەولێر لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە هێرشكرایە سەر چالاكوان هاوڕێ كوردی، بە سەختی بریندارکرا. 

بە گوێرەی زانیاریەكان ئەو كەسانەی هێرشیان كردووەتە سەر چالاكوانەكە ئۆتۆمبێلێكی جۆری بی ئێم دەبلیویان پێبووە، دوو كەس بوون و پێیانوتووە "واز لە زماندرێژی ناهێنێت". 

ئەو چالاكوانە لە كاتێكدا لە ماڵ چووەتەدەرەوە بۆ كڕینی پێداویستی، لەلایەن ئەو كەسانەوە كە هێرشیكراوەتەسەر مۆبایلەكەی براوە، لە ئێستادا دۆخی تەندروستی ئەو چالاكوانە جێگیرە. 

5175 جار خوێندراوەتەوە