هەولێر؛ کۆبونەوەى بزوتنەوەى گۆڕان و پارتى دەستى پێکرد

KNN : Kurdish News Network
03:37 - 14/01/2021
کوردستان
+
-

کۆبونەوەى بزوتنەوەى گۆڕان و پارتى دیموکراتى کوردستان، لەبارەى پرسى هەڵبژاردنى پێشوەختە و چەند بابەتێکى دیکەى تایبەت بە پڕۆژە یاسای بودجەى عێراق و یەکدەنگى کورد؛ دەستى پێکرد.

دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە (14/1/2020) شاندێکى پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد لە هەولێر.

کۆبونەوەکە لەسەر داواکاریی پارتی بوە و پێشتر لەگەڵ چەند لایەنێکى دیکەى سیاسى هەرێم کۆبونەوە و تەوەرى سەرەکى گفتوگۆکانیش دروستکردنی کۆدەنگی لایەنە سیاسییەکانى هەرێمە لە بەغدا، بەتایبەت لەسەر پرسی بودجەی (2021)ی عێراق کە ئێستا لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

هاوکات ئامانج ئەحمەد پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى (KNN) رایگەیاند، پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق کە بڕیارە مانگی حوزەیران بەڕێوەبچێت، تەوەرێکى دیکەى کۆبونەوەکانە و پارتی داوا دەکات یەک لیستی کورد لە ناوچە جێناکۆکەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت.

هەولێر / ئامانج ئەحمەد

944 جار خوێندراوەتەوە