بەهۆى مادەى (140)ەوە کارەکانى هەموارکردنى دەستورى عێراق راگیراوە،
ئەندامێکى لیژنەى هەموارکردنەوەى دەستوریش بەدوورى دەزانێت لەم خولەى ئەنجومەنى نوێنەراندا دەستورهەمواربکرێت.
یونادم یوسف کەنا، ئەندامى لیژنەى هەموارکردنى دەستورى عێراق بە
رۆژنامەى سەباحى نیمچە فەرمى عێراقى راگەیاندوە، کۆبونەوەى لیژنەکەیان راوەستاوە، ئەوەش
بەهۆى ئەوەى تائێستا نەتوانراوە کار لەسەر هەموارکردنى مادەى (140) بکرێت و مادەکە وەک خۆى ماوەتەوە.
راشیگەیاند، بۆ چارەسەرکردنى پرسى هەموارکردنى مادەى (140) بڕیاربوو
کۆبونەوەیەک لە نێوان سەرکردە سیاسیەکان و لیژنەى هاوبەشى نوێنەرى پێکهاتە سەرەکیەکانى
کەرکوک ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەو کۆبوەنەویە دواخرا.
لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئەو ئەندامەى لیژنەى هەموارکردنى دەستورى
عێراق رایگەیاندوە، پێناچێت لەم خولەى ئەنجومەنى نوێنەراندان هەموارکردنەوەى
دەستور کۆتایى بێت، ئەگەریش هەموارکردنەکە کۆتایى بیێت، ئەوا مەحاڵە لەم خولەدا
دەنگى لەسەر بدرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە لەژێر کاریگەرى داواکارى خۆپیشاندەرانى عێراقدا لە کۆتایى
ساڵى (2019)دا ئەنجومەنى نوێنەران لیژنەیەکى بۆ هەموارکردنى دەستورى عێراق پێکهێنا.
416 جار خوێندراوەتەوە