وەزارەتى پەروەردەى
حکومەتى هەرێم پلانى دەستپێکردنەوەى خوێندنى ئەمساڵى پەسەند کرد و لەچەند رۆژى
داهاتووشدا ئاراستەى لیژنەى باڵاى روبەروبونەوەى کۆرۆناى دەکات.
بەپێى راگەیەنراوێکى
وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێم، لە کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەتەکەدا کە ئەمرۆ دووشەممە
بەرێوەچوە و تایبەت بووە بە پلانى وەزارەتی پەروەردە بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندنی ساڵی
(2020 -2021)، تێیدا پلانی پێشنیارکراوی وەزارەت بە کۆی دەنگ
پەسەند کراوە.
وەزارتى
پەروەردە ووردەکارى پلانەکەى ئاشکرا نەکردوە، بەڵام رایگەیاندوە، بڕیارە رۆژی
چوارشەممە لە کۆبونەوەی لیژنەی باڵای روبەروبونەوەی کۆرۆنا پلانەکە بخرێتەڕوو بەمەبەستی
بریاردان لەبارەیەوە.
6324 جار خوێندراوەتەوە