تەندروستی عێراق وادەی گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا ئاشکرادەکات

KNN : Kurdish News Network
09:19 - 10/01/2021
عێراق

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاشکرایکرد، سەرەتا یان ناوەڕاستی مانگی داهاتوو  ڤاکسینی کۆرۆنا دەگات و پلانیش دانراوە بۆ پاراستن و هەڵگرتنی ڤاکسینەکە..


ڕیاز حەلفی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، پسپۆڕانی کۆمپانیای فایزەری بەرهەمهێنی ڤاکسینی کۆرۆنا، ئەرکی ڕاهێنان و فێرکردنی کارمەندانی وەزارەتی تەندروستییان لەسەر چۆنێتی بەکارهێنانی ڤاکسینەکە گرتۆتە ئەستۆ.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، گرێبەستی کڕینی ڤاکسینەکە لە هەفتەیەک بۆ دوو هەفتەی دیکە ئیمزا دەکرێت، و لە سەرەتا یان ناوەڕاستی مانگی داهاتو ڤاکسینەکە دەگات.

 

 ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر ئەوبەرپرسەى وەزارەتى تەندورستى رایگەیاندبو ، لە سەرجەم پارێزگاکاندا (60) بنکە بۆ پێدانى ڤاکسینى کۆرۆنا دەکەنەوە، بنکەکانیش تەنها لەناو نەخۆشخانەکاندا دەبن ئەگەر پێویستیشبکات  ژمارەى بنکەکانى پێدانى ڤاکسین زیاد دەکەن.
لەکۆتایى ساڵى رابردوودا عێراق گرێبەستێکى لەگەڵ کۆمپانیاى فایزەرى ئەمەریکى بۆکڕینى یەک ملیۆن و (500) هەزار ڤاکسینى کۆرۆنا واژۆکرد.

429 جار خوێندراوەتەوە