لە ئێستادا بەهۆى ئەو
شەپۆلى بەفربارینە بەهێزەى ئیسپانیاى گرتۆتەوە، بەشێک لە ژیان و کاروبارەکانى ئەو
وڵاتەى راگرتوە و ئاستەنگى قورسى هاتوچۆش دروست بوە. کەشناسى ئیسپانیاش دەڵێت:
بەفر ئیسپانیاى سپى پۆشکردوە.
کەشناسى ئیسپانیا
ئاشکرایدەکات، لەماوەى (50) ساڵى رابردودا یەکەمجارە شەپۆلێکى ئەوەندە کاریگەرى
بەفر بارین رو لە وڵاتەکەیان دەکات، بەشێوەیەک بۆتە هۆى دروستبونى ئاستەنگى قورسى
هاتوچۆى ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەر و بەشێک لە ریگا سەرەکییەکانیش بەیەکجارى
هاتوچۆکردن تێیاندا وەستاوە.
هەر بەهۆى ئەو
شەپۆلەوە، فڕۆکەخانەى باراخاسى نیودەوڵەتى لە مەدریدى پایتەخت داخراوە و شەوى
رابردوش لەژێر کاریگەرى شەپۆلەکە یاریزانانى ریاڵ مەدرید توشى ئاستەنگى فڕین و
نیشتنەوەى فڕۆکەکەیان بون.
ئەوە لە کاتێکدایە،
چەند یارییەکى گرنگ لە خولى پلە یەک و پلە جیاوازەکانى ئیسپانیا بەهۆى
بەفربارینەوە وەستێنراون بەتایبەت یارى لوتکەى لە نێوان ئەتڵەتیکۆ مەدرید و ئەتلەتیک
بلباو.
875 جار خوێندراوەتەوە