وەزارەتى دارایى: رۆژى یەکشەممە موچەى وەزارەتى پێشمەرگە دابەش دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
11:20 - 03/12/2020
کوردستان
+
-

وەزارەتى دارایى هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژى یەکشەممە موچەى وەزارەتى پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

بەپێى راگەیەنراوێکى وەزاەرتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان، رۆژى یەکشەممە (6/12/2020) موچەى وەزارەتى پێشمەرگە و دیوانى وەزارەت و لیواکان و یەکەکانى (70) و (80) دابەش دەکرێت، کە موچەى مانگى (10)ى (2020)ـە، بە بڕینى رێژەى (21%).

ئەوە لە کاتێکدایە کە دوێنێ چوار شەممە وەزارەتى دارایى هەرێم، دابەشکردنى موچەى مانگى (10)ى (2020)ى دەستپێکرد.

2452 جار خوێندراوەتەوە