سلێمانی؛ تیمی دیجیتاڵ میدیای(KNN) ژیانی خێزانێک لەسەر شەقام رزگار دەکات

KNN : Kurdish News Network
05:50 - 24/11/2020
کوردستان
+
-

تیمی دیجیتاڵ میدیای (KNN) ژیانێکی خێزانێکی رۆژئاوای کوردستان، کە ئاوارەی سلێمانی بوون و ئێستا لەسەر شەقام دەژین، رزگار دەکات و پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا شوێنی نیشتەجێبونیان بۆ دابینبکات.

 

 
سەرۆکی ئەو خێزانە بە دیجیتاڵ میدیای (KNN)ی راگەیاند، ماوەی چوارساڵ پێش ئێستا هاتونەتە سلێمانی پێشتر کاری دەکرد و شوێنی نیشتەجێبونی هەبوە، بەڵام ئێستا بەهۆی ئەوەی کاری نەماوە شوێنی نیشتەجێبونیان نییە و ماوەی دو رۆژە لەگەڵ خێزان و منداڵەکانیدا لە سەر شەقام دەژین.

 

لەکاتی ئەنجامدانی روماڵەکەدا پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای (KNN)ی  پەیوەندی کرد بە دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانیش بەڵێنیدا بەزوترین کات بە دەم خێزانەکەوە بچێت.

دوای نیو کەتژمێر لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای (KNN)  تیمێک لە لایەن د. هەڤال ئەبوکر پارێزگاری سلێمانی چونە لای خێزانەکەو بران بۆ شوێنی نیشتەجێبونیان.

 

 

سلێمانی/ بڕیار نامیق

1933 جار خوێندراوەتەوە