ئێران: هەرکەسێک بیەوێت لە سوریا کێشەمان بۆ دروستبکات وەڵامی کوشندەمان دەبێت

KNN : Kurdish News Network
10:10 - 22/11/2020
جیهان
+
-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئامادەبوونی ئێران لە سوریا لە بواری ڕاوێژکارییە، ئەگەر کەسێک بیەوێت لەو بوارە کێشەیەک دروست بکات، وەڵامێکی کوشندە وەردەگرێت.

 

 
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەفەرەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆتایی سەردەمی دەسەڵاتداریی ئەو دەوڵەتەیە بە مەبەستی دەست خستنی دەرفەتگەلێک بۆ داهاتو.

سەبارەت بە مەرجەکانی ئێران بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتن لە کاتی دەسەڵاتداری بایدن رایگەیاند، لەو بارەیەوە ناتوانرێت هیچ باسبکرێت تا کاتێک کە دەوڵەتی نوێ جێگیر دەبێت، چونکە هەڵسوکەوتی ئەمریکا  گرنگە نەک قسەکانیان.

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بەوەشکرد، ئامادەبوونی ئێران لە سووریا لە بواری ڕاوێژکارییە و ئەگەری کەسێک بیەوێت لە ئەو بوارە کێشەیەک دروست بکات، وەڵامێکی کوشندە وەردەگرێت.

454 جار خوێندراوەتەوە