به‌هۆی سه‌رپێچیكردن
له رێنماییه‌كانی كاركردن و خۆپارێزی، له دو رۆژی رابردودا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی
قائیمقامیه‌تی سلێمانی (35) پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان تۆماركردوه.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به
رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و جێبه‌جێ نه‌كردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی
له شوێنه‌كانیاندا، له دو رۆژی رابردودا لیژنه هاوبه‌شه‌كان (35) پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان
تۆماركردوه.
وتیشی: له‌كاتی شكاندنی
كه‌ره‌نتینه‌دا رێنمایی به‌سه‌رجه‌م شوێنه‌كان دراوه تائه‌و كاته‌ی مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی
ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه، پێویسته رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌دوكان و بازاڕ و شوێنه
گشتییه‌كاندا جێبه‌جێ بكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه
روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه.
له‌شكر حه‌مید، وتی:
له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كاندا بۆ شوێنه‌كانیان، به‌شێك له خاوه‌نه‌كانیان به‌بیانوی
رێنماییان نه‌كراوه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و رێكاره‌كانی خۆپارێزی
نابن، به‌ڵام پێشتر له‌رێی هۆكاره‌كانی راگه‌یاندن و سه‌ردانه‌كانی لیژنه‌كان سه‌رجه‌م
شوێنه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه بۆیه هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت داده‌خرێت و
خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاره تونده‌كانی یاسا ده‌كرێته‌وه.
570 جار خوێندراوەتەوە