ئەمڕۆ پێنجشەممە (19ی تشرینی دوەمی 2020)، نرخی یەک
بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (44) دۆلار و (11) سەنت مامەڵەی
پێوەکرا.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە
(41) دۆلار و (49) سەنت فرۆشراوە.
بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا، کاریگەری
لەسەر نرخەکانی نەوت هەیە، هەرچەندە نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک تا ئاستی (20) دۆلار
و کەمتریش دابەزی، بەڵام رێککەوتنەکەی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و کەمکردنەوەی هەناردەی
نەوت، ماوەی چەند مانگێکە نرخی نەوتی تا ئاستێکی جێگیر هێشتوەتەوە
864 جار خوێندراوەتەوە