ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى گەشبینە بە بەرەوپێشچونەکانى
بەرهەمهێنانى ڤاکسینى کۆرۆنا و پێشبینى دەکات لەماوەى چوارمانگى داهاتودا بارودۆخى
بڵاوبونەوەى کۆرۆنا گۆڕانکارى ئەرێنى بەخۆوە ببینێت.
رێکخراوى تەندروستى جیهانى لە ڕاگەیەنراوێکدا رایگەیاندوە،
بەهاتنى مانگى ئازارى ساڵى (2021) ڤاکسینى ڤایرۆسى کۆرۆنا گۆرانکارى تەواو بەسەر
دۆخى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکەدا دەهێنێت.
بەپێى راگەیەنراوەکەى رێکخراوى تەندروستى جیهانى، تاقیکردنەوەى
ڤاکسینەکەى کۆمپانیاى ڤایزەر ئەرێنیە.
ئەوە لەکاتێکدا پێشتر کۆمپانیاکانى ڤایزەر ى ئەمەریکى
بیۆنتێک ى ئەڵمانى لە بەیاننامەیەکى هاوبەشدا رایانگەیاند، تاقیکردنەوەى ڤاکسینەکەیان
سەرکەوتو بوە وڤاکیسنەکە بەڕێژەى (90%) کارا دەبێت بۆ رێگریکردن لە توشبونى مرۆڤ
بە ڤایرۆسى کۆرۆنا.
4629 جار خوێندراوەتەوە