سلێمانى؛ گەنجێکى تەمەن (29) ساڵ لە باڵەخانەیەکەوە خۆیى هەڵدایە خوارەوە و گیانیلەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
09:05 - 05/11/2020
کوردستان
+
-

شەوى رابردو، لەیەکێک لە باڵەخانەکانى شارى سلێمانى گەنجێکى تەمەن (29) ساڵ خۆى هەڵدەداتە خوارەوە و بەیانى ئەمڕۆ تەرمەکەى دۆزراوەتەوە.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى (KNN) رایگەیاند: شەوى رابردو گەنجێکى دانیشتوى شارى سلێمانى کە لە دایکبوى ساڵى (1991)ە، دیار نامێنێت.

دەشڵێت: دواى گەڕانێکى زۆر بەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەیر دەکەن لەیەکێک باڵەخانەکانى پڕۆژەى دایک خۆى فڕێداوەتە خوارەوە و گیانیلەدەستداوە.

سلێمانى/ بڕیار نامیق

8119 جار خوێندراوەتەوە