بزوتنەوەى گۆڕان، بەبۆنەى یادى لەدایکبونى
پەیامبەرى ئیسلام پەیامێکى بڵاوکردەوە و پیرۆزباى لە موسوڵمانانى کوردستان دەکات.
لە پەیامەکەدا، دەشڵێت: هیوادارین ئەم بۆنە ئاینیە
پیرۆز و گەورەیە، هاندەری ئاشتی و چاکەخوازی و، سەقامگیری سیاسیی و ئابوری و کۆمەڵایەتی
و تەندروستی بێت بۆ تەواوی کۆمەڵی مرۆیی و کۆمەڵگای کوردستان بەتایبەت.
دەقى پەیامەکە:
یادی لە دایکبوونی پەیامبەری ئیسلام بەرز و پیرۆز
ڕادەگرین
بە بۆنەی یادی لە دایکبونی پەیامبەری ئیسلام حەزرەتی
موحەمەد (د.خ) پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی گەلی کوردی مسوڵمان و تەواوی گەلانی مسوڵمانی
جیهان دەکەین.
هیوادارین ئەم بۆنە ئاینیە پیرۆز و گەورەیە،
هاندەری ئاشتی و چاکەخوازی و، سەقامگیری سیاسیی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و تەندروستی
بێت بۆ تەواوی کۆمەڵی مرۆیی و کۆمەڵگای کوردستان بەتایبەت، هاوکاتیش سەرەتای کۆتایی
ئەم نەخۆشیە کوشندە(کۆرۆنا) بێ کە زیانی گیانی و مرۆیی زۆری لە میللەتان و دانیشتوانی
عێراق و کوردستان داوە.
پەیامبەری ئیسلام (د.خ) نمونە و پێشڕەوە بۆ خزمەتی
مرۆڤایەتی و هەوڵدان بۆ چاکسازی و ئیسڵاحی خەڵک و دەسەڵات، کە رێزگرتن لە جیاوازی
و بیروباوەڕە جیاوازەکان دەکاتە هەوێنی پێکەوەژیان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شەرەفمەندانە
و شایستە بۆ تەواوی مرۆڤایەتی.
بزوتنەوەی گۆڕان
28ی 10ی 2020
1115 جار خوێندراوەتەوە