وتەبێژی کازمی: هیچ نیازێک نییە بۆ چاپکردنی دراوی نوێ بۆ نەهێشتنی کورتهێنانی موچە

KNN : Kurdish News Network
11:36 - 28/10/2020
عێراق
+
-

وتەبێژی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەتیکردەوە خواستێک لای بانکی ناوەندی عێراق ھەبێت، بۆ چاپکردنی دراوی نوێ ،دووپاتیشیکردەوە مووچەی فەرمانبەران دەستەبەرە.

ئەحمەد مەلا تەڵال وتەبێژی نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، "ئەو ھەواڵانەی باس لەخواستی بانکی ناوەندی دەکەن بۆ چاپکردنی دراوی نوێ ھەواڵی نادروستن، چونکە بەڕێوەبردنی سیاسەتی نەختێنەیی بانکی ناوەندی بەڕێوەبردنێکی ڕوونە وئامانجی پاراستنی نرخی خەرجکردنە، جەختیشیکردۆتەوە مووچەی فەرمانبەران دەستەبەرە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەت چارەسەر تری ھەیە ئەگەر بێت یاسای پڕکردنەوەی کورتھێنانی دارایی لەپەرلەمان پەسەند نەکرێت،یاخود کەمبکرێتەوە یان بەپێی پێویست نەبێت.

571 جار خوێندراوەتەوە