چوار بومەلەرزە بەپلەى جیاواز ناوچەى گەرمیانى هەژاند، بەڵام هیچ زیانێکى
لێنەکەوتەوە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی
کوردستان بڵاویکردەوە، کاتژمێرهەشت و(23)خولەکى ئەمشەو بومەلەرزەیەک بەگوڕى (4)
پلە بەپیێوەرى رێختەر لەقەزاکانى کەلار و کفرى روویداوە.
بەپێى راگەیەنراوەکەى بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، بومەلەرزەکە
به‌قوڵا‌يى(9) كیلۆمەتر و له‌دوورى( 26 )كیلۆمەتر له‌قەزاى كه‌لار و لەدوورى( 32) كیلۆمەتر
له‌قەزاى كفرى ڕوويداوە.
لەراگەیەنراوێکى دیکەدا کە چەند خولەکێک دواى راگەیەنراوى یەکەم بڵاوى کردوەتەوە بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندوە،دوا به‌دواى ئەو بومه‌له‌رزه‌یە سێ بومه‌لەرزه‌ي ديكه لەهەمان ناوچە به گوڕى (2.9 ) و ( 2.5 ) و
( 2.7) پله به‌پێوه‌رى ڕێخته‌ر له كاته‌كانى( 08:30 ) و (08:35 ) و (08:43) به‌كاتى هه‌ولێر روویانداوە
بەپێى زانیارییەکانى دیجیتاڵ میدیاىKNN، بومەلەرزەکان هیچ زیانێکى
گیانى و مادیان لێنەکەوتوەتەوە.
697 جار خوێندراوەتەوە