محەمەد ئۆجەلان: بۆ ئەوەى پرسى کورد چارەسەر نەکرێت گۆشەگیرى لەسەر ئۆجەلان توند دەکرێت

11:09 - 18/10/2020
کوردستان

برایەکى عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەرى زیندانیکراوى پارتى کرێکارانى کوردستان رایدەگەیەنیت؛ دەوڵەت رێگریدەکات لە هاتنەدەرەوەى بۆچونەکانى ئۆجەلان لە زیندان و نایەوێت بۆ رایگشتى ئاشکرا ببێت.

محەمەد ئۆجەلان، براى عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەرى زیندانیکراوى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسى میزۆپۆتامیا رایگەیاند: هۆکارى گۆشەگیرى زیاتر لەسەر عەبدوڵا ئۆجەلان بەمەبەستى رێگریکردنە لە چارەسەرکردنى پرسى کورد.

دەشڵێت: سەپاندنى قەدەغەى ئەنجامنەدانى چاوپێکەوتنى پارێزەر و پەیوەندى تەلەفۆنى لەگەڵ ئۆجەلان بۆ ئەوەیە کە دید و بۆچونەکانى ئۆجەلان نەگاتە دەرەوەى زیندانەکە، چونکە دەسەڵاتى ئێستاى تورکیا نایەوێت پرسى کورد چارەسەربێت بۆیە گۆشەگیرى لەسەر ئۆجەلان توندتر دەکەن.

هەروەک جەختیشى کردەوە، ئۆجەلان بۆچونى خۆى هەیە بۆ پڕۆسەى چارەسەرى، بەڵام دەوڵەت نایەوێت بۆچونەکانى ئۆجەلان لە زیندان بێتە دەرەوە و بۆ رایگشتى ئاشکرا ببێت.

عەبدوڵائۆجەلان ماوەى (22) ساڵە لە زیندانى ئیمڕاڵیدا زیندانى کراوە و لەو ماوەیەش بەتەنها یەکجار رێگاى پێدراوە لەگەڵ خێزانە پەیوەندى تەلەفونى ئەنجام بدات.

170 جار خوێندراوەتەوە