پێش کلاسیکۆ، ریاڵ رامۆس و سێ خاڵى لەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
09:33 - 17/10/2020
وەرزش
+
-

لە یارییەکانى هەفتەى شەشەمى خولى یانەکانى ئیسپانیا، یانەى ریاڵ مەدیدرید لە یاریگاى خۆى دوچارى شکستیکى چاوەڕواننەکراو هات و بە گۆڵێکى بێ وڵام بە یانەى قادش دۆڕا.

گۆڵەکەى یانەى قادش لە خولەکى (19)ى گێمى یەکەمى یارییەرییەکە لەلایەن یاریزان ئەنتۆنى لۆزانۆ تۆمارکرا و بە درێژایى یارییەکەش کوڕەکانى زێدان نەیانتوانى ئەنجامى ئەو گۆڵە بگۆڕن و سێ خاڵى یارییەکەیان لەدەستدا.

هەر لە یارییەکەدا سێرجیۆ رامۆسى کاپتن و سەرکردەى ریاڵ توشى پێکان هات و بەوهۆیەوە یاریگاى جێهێشت، ئەمەش بو بە زەبرێکى کوشندە کاتێک پێش یارى داهاتویان کە روبەڕوبونەوەى کلاسیکۆیە، ریاڵ هەم سێ خاڵ و هەم رامۆس لە دەستدەدات.

432 جار خوێندراوەتەوە