ئەندامێکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق هۆکارى بەرزبونەوەى
بەهاى دۆلارى ئەمەریکى بەرامبەر دینارى عێراقى ئاشکرا دەکات و پەیوەستى دەکات
بەچەند هۆکارێکەوە.
ئەسعەد مورشیدى، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە میدیاعێراقیەکانى
راگەیاندوە، بەرزبونەوەى خێراى بەهاى دۆلارى ئەمەریکى بەرامبەر بەدینارى عێراقى لە چەند رۆژى رابردودا پەیوەستە بەچەند هۆکارێکى ناوخۆیى ودەرەکى.
سەبارەت بەهۆکارە ناوخۆییەکان رایگەیاندوە، لێدوانەکانى
چەند ڕۆژى رابردوى وەزیرى دارایى و پارێزگارى بانکى ناوەندى عێراق، دیارترین
هۆکارى ناوخۆیى بەرزبونەوەى بەهاى دۆلارە لەبەرامبەر
دینار.
راشیگەیاندوە، هێرشى سەردامەزراوە دیبلۆماسیەکان و فشارەکانى ئەمەریکا بۆسەر حکومەتى
عێراق و هەڕەشەى داخستنى باڵیۆزخانەکەى لەبەغدا وهاوکات هەوڵى چەندلایەنێکى دەرەکى
بۆجێبەجێ کردنى ئامانجەکانیان لەعێراق، هۆکارێکى دیکەى بەرزبونەوەى بەهاى دۆلارى
ئەمەریکیە لە بەرامبەردینارى عێراقى.
6660 جار خوێندراوەتەوە