پێدانى کارەباى نیشتیمانى کەمدەبێتەوە و بەڕێوەبەرایەتى
کۆنتڕۆڵى کارەباى هەرێمیش رایدەگەیەنێت، سەرقاڵى کارکردنن لە کێڵگەکانى غازى
کۆرمۆر و رۆژانە دوو کاتژمێر کارەبا کەمدەبێتەوە.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەباى
هەرێم، هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەکاتەوە، لە سبەینێ یەکشەممە (18/10/2020) كۆمپانیای
دانەغاز لە كێڵگەكانی كۆرمۆر كاروباری چاككرنەوە ئەنجام دەدات وەك پڕۆسەیەكی خۆئامادەكردن
بۆ وەرزی زستان.
ئاماژە بەوەش دەکەن، بەهۆى کارکردن لە کێڵگە غازیەکەدا
بڕى (800) مێگاوات بەرهەمهێنانى کارەبا بەشێوەیەکى کاتى کەم دەکات و لە کاتژمێر
(8)ى بەیانى بۆ (4)ى پاشنیوەڕۆ؛ (2) کاتژمێر پێدانى کارەبا کەمدەبێت.
2451 جار خوێندراوەتەوە