وەزیری تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، كەرەنتین و قەدەغەی
ھاتووچۆ لە عێراق دووبارە نابێتەوە و رێژەی چاكبوونەوە لە كۆرۆنا لەعێراقدا لە
ئاستێکى بەرزدایە.
حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت،
ئێستا عێراق لە پلەی یەكەمی جیهاندایە، لەرووی رێژەی چاكبوونەوە لە پەتاكە.
ئاماژە بەوەش دەکات، جارێکى تر رێكارەكانی بەرەنگاربونەوەی
ڤایرۆسی کۆرۆنا، قەدەغەی هاتووچۆ و كەرەنتینە ناگرێتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ماڵپەڕی وۆردمیتەرز، نوێترین ئاماری
توشبونى بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەجیهاندا بڵاوکردوەتەوە، کە بەپێى ئامارەکە عێراق لە زۆری
ژمارەی توشبواندا لەریزبەندی (15)هەمین وڵاتانی جیهاندایە و ژمارەى توشبوانى
کۆرۆنا لە عێراق تا ئێستا (420) هەزار توشبوى تێپەڕاندوە.
511 جار خوێندراوەتەوە