به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی لیستی موچه‌ی مانگى نۆ،
سبه‌ینێ موچه‌ی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی دابه‌ش ناكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی
ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگە و هۆبەکانی سەر بە پەروەردەکەیان
دەکات کە سبەینێ شەممە (17/10/2020) لیستی موچە ئامادە نابێت لەبەر ئەو گۆڕانکارییەی
بەسەر مانگی دابەشکردنەکەدا هاتوە.
باس لەوەشکراوە، لەبەر زۆری سەرموچەو گواستنەوەی
هاتو گواستنەوەی رۆشت‌و و خانەنشینی کە رێژەیەکی زۆرن، کاتی دەوێت هەتا ئامادە دەکرێت.
بۆیە رۆژی یەکشەممە (18/10/2020) لیستی موچە دابەشدەکرێت بۆ ئەوەی رێککارییەکان و
مافی ئەوانی دیکەش دابین بکرێت.
رۆژی چوار شه‌ممه، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم،
خشته‌ی موچه‌ی مانگی نۆی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی بڵاوكرده‌وه و به‌پیی خشته‌كه
له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، موچه‌ی سه‌رجه‌م شوێنه‌كان دابه‌شده‌كرێت.
3908 جار خوێندراوەتەوە