زۆرترین کاڵاى ئێرانى بۆ چین هەناردە دەکرێت و عێراقیش بە دوەم هاوبەشى بازرگانى ئێران دادەنرێت

09:11 - 11/10/2020
جیهان

ئێران ئاستى بازرگانیکردنى وڵاتەکەى لە مانگى رابردودا ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت، رێژەى هەناردەکردن زیادیکردوە و عێراقیش یەکێکە لەو سێ وڵاتە یەکەمەى کە زۆرترین کاڵاو شمەکى ئێرانى بۆ هەناردە کراوە.

بەپێى ئامارێک، ئاستى هەناردەکردن لە ئێران لە مانگى ئەیلولى رابردودا، بە رێژەى (24.5%) زیادیکردوە کە بڕەکەى نزیکەى شەش ملیار دۆلار بووە.

زۆرترین ئەو وڵاتانەش کە کاڵا و شمەکیان لە ئێرانەوە بۆ هەناردە کراوە، بریتى بووە لەوڵاتانى چین، عێراق و ئیمارات، بەجۆرێک کە بە بەهاى دوو ملیار و (267) ملیۆن دۆلار کاڵا لە ئێرانەوە هەناردەى چین کراوە.

دوەمین وڵاتیش کە زۆرترین کاڵاى ئێرانى بۆ هەناردەکراوە عێراقە، کە بە بەهاى (565) ملیۆن دۆلار بوە، دواى عێراقیش ئیمارات بە سێیەم وڵات دێت و بە بەهاى (379) ملیۆن دۆلار کاڵاى ئێرانى بۆ هەناردەکراوە.

155 جار خوێندراوەتەوە