هاوپەیمانى نێودەوڵەتى: سەرهەڵدانەوەى داعش ئەگەرێکى جدیە

KNN : Kurdish News Network
12:03 - 30/09/2020
جیهان
+
-

بەرپرسێکى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى هۆشدارى دەدات لە گەڕانەوەى داعش بۆعێراق و سوریا.

واین مارتورو، وتەبێژى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى لەبەغدا، لەمیانى چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەى شەرقولئەوسەت، باسى لەمەترسى ئەو ئەندامانەى داعش کرد کە لەئێستادا لە زیندانەکانى هێزەکانى سوریاى دیموکراتدان
و راگەیاند، ئەگەر کێشەى ئەو زیندانى کراوانەى داعش چارەسەر نەکرێت ئەوا، لەداهاتودا دەتوانن گەورەترین گروپى چەکدارى لەجیهاندا دروست بکەن.

ئەو فەرماندەیەى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە، داعش هیچ روبەڕێکى زەوى بەدەستەوەنەماوە، بەڵام ئەگەرى گەڕانەوەیان ئەگەرێکى جدیە، ئەگەر بێت وفشارەکان لەسەریان کەمبکرێتەوە.

929 جار خوێندراوەتەوە