وەزیری کارەبای
هەرێم رایگەیاند، کیشەی سەرەکی لە ژێرخانی بەرهەمهێناندا نییە، چونکە توانای شەش
هەزار و (737) میگاوات کارەبا هەیە، بەڵکو کێشەی سەرەکی نەبوونی سوتەمەنییە بۆ
بەگەڕخستنی بەرهەمهێنانی کارەبا.
کەمال
محەمەد وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، توانای بەرهەمهێنانی
شەش هەزار و (737) مێگاوات کارەبامان هەیە بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی
بودجەی پێویست تەنیا دەتوانرێت سێ هەزار و (650) مێگاوات کارەبا بەرهەمبێت.
ئاماژە
بەوەشکردووە، لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا زیاد دەبێت،
بەڵام ئەمساڵ کەمکردنەوەی سەرپێچییەکان و دانانی پێوەری زیرەک و چاکسازی لە وێستەگە
و تۆڕەکانی کارەبا، هۆکاری سەرەکی دەبن بۆ کەمکردنەوەی گرفت و کێشە تەکنیکییەکان.
وەزیری کارەبا دەشڵێت، دەیانەوێت لە
رێگەی کەرتی تایبەتەوە کێشە و گرفتەکانی کارەبا لە هەرێم چارەسەر بکەن، کە رێگەیەک
دەبێت بۆ کەمکردنەوەی سەرپێچی و بەفیرۆنەدانی کارەبا و کەمکردنەوەی سولفەی
مانگانەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبای شارەکان لەسەر حکومەت.
879 جار خوێندراوەتەوە