جێگری
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما هۆشداری
دەدەن لە زیاتر تەشەنەسەندی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی خێرا و مەترسیدار.
د. هێرش
سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای (KNN)ی راگەیاند، رۆژانە لە سلێمانی رێژەی داخڵکردنی توشبووانی کۆرۆنا لە
نەخۆشخانەکان زیاترە لە رێژەی دەرچون و چاکبونەوە، بۆیە پێویستە هاوڵاتیان زیاتر
پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن، بەتایبەت لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بەرزبووەتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەک
پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری زیادبوونی ژمارەی گیانلەدەستدانەکان لە سنوری
پارێزگاری سلێمانی.
وتیشی، چەند
لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ چاودێریکردنی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا و دیاریکردنی
کەموکوڕییەکان، لە سبەینیوە بە چڕی کار لەسەر چارەسەرکردنییان دەکەن.
جێگری
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی راشیگەیاند، ئێستا رۆژانە (190 بۆ 210) توشبووی
کۆرۆنا لە ناو نەخۆشخانەکان دەمێننەوە و چارەسەر وەردەگرن.
د. هێرش
سەلیم هۆشداریشیدا لە قورستربوونی بارودۆخەکەو داوا لە هاوڵاتیان دەکات زیاتر
رەچاوی رێنماییە تەندروستییەکان بکەن.
سلێمانی/ بڕیار نامیق
814 جار خوێندراوەتەوە