دەماری سایەتیک (sciatic nerve) شا دەمارێکە کە لە بەشی خوارەوەی پشت ەوە دێت
و بەرەو قاچەکان دەڕوات، ھەر کاتێک فشارێک لەسەر ئەم دەمارە دروست دەبێت بەھۆی ئینزلاقی
دیسکی نێوان بڕبڕەکانی پشتەوە یاخود ئێسکی زیادە یاخود کرژبوونی ماسولکەی پسۆس( psoas..) توشی ئازارەکانی سایەتیکا ئەبیت.
نیشانەکانی :
1- ھەست کردن
بە سوتانەوە و سربوون لە قاچەکاندا ..
2- بێھێزی و
ئازار لەسمت و قاچەکاندا ...
3- ھەندێک
جار ھەستێکی وەکو دەرزی ئاژەنین دروست دەبێت لە پێ کاندا ..
4- ھەندێک
جار وەکو تەزوویەکی کارەبا یاخود ئازارێکی وەک چەقۆ بە قاچ دا دەڕوات ..
دەستنیشانکردن :
1- پشکنینی سەریری
بۆ نەخۆشەکەو پرسینی نیشانەکانی نەخۆشیەکە ..
2- ئێکس رەی
(x ray) یاخود ئەشیعەی ڕەش و سپی ..
3- ستی سکان
(CT) ..
4- ئەشیعەی تەنووری
(MRI)...
چارەسەرکردن :
1- ھەندێ جار
بەھۆی گرژی ماسولکەکانەوە ئەم ئازارە دروست دەبێت و دوای ماوەیەک نامێنێت، بینراوە
(80%)ى ئەوانەی ئازاری ئەم دەمارەیان ھەیە دوای دوو سێ ھەفتە بەرەو چاک بون دەچن .
2- مانەوە لە
جێگادا بۆ ئەم ئازارە ئەگەری لاوازکردنی ماسولکەکان زیاد دەکات، بەڵام وەستان بە پێوەش
یان دانیشتنی زۆر ئازارەکە زیاد دەکات، لەبەرئەوە باشترە لەجوڵەدا بیت وەکو نیو سەعات
بەپێ ڕێکردن .
3- وەرزش: ئەگەر
ئازارەکە زۆر نەبوو شتێکی باشە ئەو وەرزشانە بکەیت کە دەمارەکە ڕادەکێشێت یاخود
ماسولکەکانی بەشی خوارەوەی پشت ڕادەکێشێت و گرژبوونی ماسولکەکان کەم دەکاتەوە.
4- پاکی گەرم
یان سارد یاخود جەوەنە: ھەمیشە بەسودە بۆ کەم کردنەوەی ئازار، ساردی تەنیا لە کاتی
پێکانێکی کتوپڕ لەماوەی (72)کاتژمێردت، دوای ئەم ماوەیە گەرمی بەکار دەھێنرێت بۆ
ماوەی (15-20) دەقیقە ھەموو جارێک، بەڵام ئاگادار بیت کە پێستت نەسوتێنیت باشترە جەوەنەکە
گە خاولیەکەوە بپێچیت.
5- بەکارھێنانی
ئازار شکێنەکان وەکو (NSAI) یاخود ماسولکە خاوکەرەوەکان, ئەو دەرمانانەی
بۆ گەشکە بەکاردەھێنرێن وەکو(گاباپێنتین -- پریگابالین )،ھەندێک لە دەرمانە ھێورکەرەوەکان.
6- چارەسەری
سروشتی یاخود چارەسەری فیزیایی رۆڵێکی گرنگی ھەیە لە کەم کردنەوەی ئازاری سایەتیکا.
7- دەرزی ئاژەنین
و یۆگا و میدیتەیشن لەوانەیە ڕێگە چارەیەکی باش بن بۆ کەم کردنەوەی ئازارەکە.
8- شێلان و مەساج
کردن بە رێگەیەکی زانستی پرۆفیشناڵ سوودی زۆرە.
9- کۆنترۆڵکردنی
ستریس: لەبەرئەوەی ئازار دوو لایەنی ھەیە لایەنێک جەستەیی و لایەنێک دەرونی، لەبەرئەوە
کەم کردنەوەی ستریس و بیرکردنەوەی نەگەتیڤانە کاریگەرییەکی زۆری ھەیە لەسەر کەم
کردنەوەی ئازار.
10- بەکار ھێنانی(
دەرزی ئیپیدوراڵ ) بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئازار کە ئەمیش دەرزییەکە لەژێر ئامێری (C- arm)دا یاخود لەژێر ئامێری سۆنەردا بۆ ڕەگی دەمارەکان
و خاڵی ئازارەکان لەپشتدا دەکرێت، ھەندێ دەرمان دەکرێتە دەوری دەمارەکە بۆ کەم
کردنەوەی ھەوکردن و فشاری دەوری دەمارەکە ...
11- نەشتەرگەری:
لە (90%) حاڵەتی سایەتیکا پێویستی بە نەشتەرگەری نیە، بەڵام ھەندێ جار پزیشکی پسپۆر
بە پێویستی دەزانێت کە نەشتەرگەری بکات لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا:
یەکەم: لەدەست دانی
کونترۆڵکردنی میزکردن و پیسایی کردن.
دوەم: کەوتنی قاچ
(سقوط قدم )، وپوکانەوەی ماسولکەکان.
سێیەم: کاتێک ئازارەکە
ھێندە زۆرە بەھیچ جۆرێک کۆنترۆڵ ناکرێت ...
چ کاتێک زۆر پێویستە
ئاگاداری پزیشکەکەت بکەیتەوە ؟؟؟
سایەتیکا حاڵەتێکی بێزار
کەرو ئازار بەخشە، بەڵام ترسناک نیە، ھەندێ جار ھەیە پێویستە پزیشکەکەت ئاگادار کەیتەوە
لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا :
- بوونی تا (
بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ) ..
- بوونی خوێن
لە میزدا ..
- کۆنترۆڵ نەکردنی
میز و پیسایی ..
- ئازاری زۆر
بەھێز کە لەشەودا بێدارت کات ...
د. ھەڤین کمال شاە محەمەد
ئەندامی پرۆفیشناڵی ئەکادیمیایی
ئەمریکی بۆ ئازار شکاندن ...
12121 جار خوێندراوەتەوە