عەلی حەمە ساڵح: بەناوی کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگەوە هەزاران پارچە زەوی بە نایاسایی فرۆشراوە

KNN : Kurdish News Network
10:03 - 27/09/2020
کوردستان
+
-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان ناوی ئەو شوێنانە ئاشکرا دەکات، کە هەزاران پارچە زەوییان بە نایاسایی لێفرۆشراوە هیچ بەڵگەیەکیش لەسەر فرۆشتنی ئەو زەویانە نییە.

 عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند، لە دەرەوەی یاسا و بە ناوی کەسوکاری شەهیدان، پێشمەرگە و هێزی ئەمنییەوە هەزاران پارچە زەوی بە نایاسایی فرۆشراوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو زەویانە هیچ بەڵگەیەکی یاساییان نییە، بەفۆرمە و بەشێک لە فۆرمەکانیش بەچەندن کەس فرۆشراون، "سەدان کێشەی کۆمەڵایەتییان بەدوا دێت".

 

ئەو شوێنانەی هەزاران پارچە زەوییان بە نایاسایی لێفرۆشراوە:

 

 رێگای تاسڵوجە، سوتاندنی سنەوبەرەکان زیاتر لە (120) دۆنم
تەنیشت و پشتی قەبرستانی عەواڵ
بەرامبەر مەحەتەی کارەباکە زیاتر لە (1000) دۆنم
بەرامبەر دەرگای سەناعەی بەکرەجۆ
تەنیشت مەتاری سلێمانی
زەوی تەرخانکراو بۆ
خزمەتگوزاری گەڕەکەکانی
بیستەکان
تەنیشت دەواجنەکان
کانی گۆمە تا تانجەرۆ
خوار بەکرەجۆ زەوییە کشتوکاڵییەکان
خەلیفاوا

 

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرجەم بەرپرسانی ئیداری و حکومی و حزبی ئاگادری وردەکاری ئەم دۆسیەیەن، لە رێگای پەرلەمانیشەوە کارمان لەسەر کردووە".

815 جار خوێندراوەتەوە