سێ تۆمەتبارى کوشتنى خێزانە کوردەکەى بەغدا لە هەولێر دەستگیرکران

KNN : Kurdish News Network
07:24 - 16/09/2020
کوردستان
+
-

سێ تۆمەتبارى کوشتنى خێزانە کوردەکەى بەغدا لە هەولێر دەستگیرکران.

 

دژە تیرۆرى عێراق ئاشکرایکرد،  دواى لێکۆڵینەوە و بەدواداچون و بەهاوکارى هێزە ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستان، سێ تۆمەتبارى کوشتنى خێزانە کوردەکەى بەغدا لە هەولێر دەستگیرکران.


پێشتریش دەزگاى دژە تیرۆرى هەرێمى کوردستان رایگەیاندبو: زانیارى و سەرەداوى باشمان دەستکەوتوە لەسەر ئەو کەسانەى خێزانە کوردەکەى شارى بەغدایان کوشتوە.


شەوى رابردو لە شارى بەغدا، خێزانێکى کورد کە لە باوکێک و دایکێک و کچەکەیان پێکهاتبون، بەشێوەیەکى دڕندانە کوژران.

 

لە بەیاننامەیەکیشدا فراکسیۆنى گۆڕان لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کە لەبارەى روداوى کوشتنى خێزانە کوردەکەى شارى بەغدا بڵاویکردۆتەوە، داوا دەکات بەسەرپەرشتى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەى شەوى رابردو پێکبهێنرێت و ئەنجامدەرانى تاوانەکە بە سزا بگەیەنرێن.

1533 جار خوێندراوەتەوە