فراکسیۆنى گۆڕان رایدەگەیەنێت، دەبێت لیژنەیەکى
لێکۆڵینەوە بۆ کوشتنى خێزانە کوردەکەى بەغدا پێکبهێنرێت و سەرۆک وەزیرانى عێراق
سەرپەرشتى لیژنەکە بکات.
لە بەیاننامەیەکدا فراکسیۆنى گۆڕان لە ئەنجومەنى
نوێنەرانى عێراق کە لەبارەى روداوى کوشتنى خێزانە کوردەکەى شارى بەغدا بڵاویکردۆتەوە،
داوا دەکات بەسەرپەرشتى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە
لە رووداوەکەى شەوى رابردو پێکبهێنرێت و ئەنجامدەرانى تاوانەکە بە سزا بگەیەنرێن.
جەخت دەکاتەوە لەوەى، کە لە پەرلەمانى عێراق لەگەڵ
فراکسیۆنەکانى دیکە پێداگرى لە بەدەستهێنانى دادپەروەرى لە کەیسەکەدا دەکەن.
فراکسیۆنى گۆڕان لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق راشیدەگەیەنێت،
پێویستە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکرێت و دەرئەنجامەکەشى بۆ راى گشتى بڵاوبکرێتەوە.
1463 جار خوێندراوەتەوە