سەرۆک و جێگرانى سەرۆکى هەرێم، لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەرانى
یەکێتى ئەوروپا کۆبونەوە، نێچیرڤان بارزانى رایدەگەیەنێت، پشتیوانى حکومەتەکەى مستەفا
کازمى دەکەین، بەشێویەک ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌ر بكرێن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (16/9/2020) له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی
كوردستان له هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانی و جێگرانی سه‌رۆكى هەرێم و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی
په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ كونسوڵ و نوێنه‌رانی وڵاتانی
یه‌كێتیی ئه‌وروپا له هه‌رێمی كوردستان كۆبونەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی، باسى لە دۆخی
گشتیی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌كانیان کرد و سوپاسى وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپاى کرد كه له چوارچێوه‌ی
هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مه‌ریکا پشتگیری‌یان
له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كردوه.
وتیشى؛ سوپاسى وڵاتانى
یەکێتى ئەوروپا دەکەین کە له پرۆسه‌ی چاكسازیدا
هاوكاری ده‌كه‌ن.
سەرۆکى هەرێم پشتگیری له حكومه‌تەکەى مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دوپاتکردەوە
و، جه‌ختی له خواستی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان له‌سه‌ر
بنه‌مای ده‌ستوری عێراق كرده‌وه به شێوه‌یه‌ك ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی
كوردستان ده‌ستبه‌ر بكرێن و سیسته‌می فیدراڵی وه‌ك له ده‌ستوردا هاتووه جێبه‌جێ
بكرێت.
ئاماژەى بەوەشکرد، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه به
فاكته‌رێكی سه‌قامگیری له عێراق و ناوچه‌كه ده‌مێنێته‌وه و خوازیاری بره‌ودانه
به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، وتیشى؛ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم
له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا باشن و قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و چالاكیی
ئابوری له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه.
487 جار خوێندراوەتەوە