(600) کەسی دیکە لە هەرێم توشی کۆرۆنا بوون

KNN : Kurdish News Network
01:14 - 15/08/2020
کوردستان
+
-

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە کۆی سێ هەزار و(524) پشکنین دەرکەوتووە (658) توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە (24) کاتژمێری رابردوودا تۆمارکراون، (443) کەسیان لە هەولێرن.

 

بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، لە (24) کاتژمێری رابردوودا، (20) توشبووی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە، بەجۆرێک (13 لە هەولێر، 1 لە سلێمانی، 6 لە گەرمیان) بوون، هاوکات (179) حاڵەتی چاکبونەوە تۆمارکراوە.

 

3454 جار خوێندراوەتەوە