بەڕێوەبەری
نەخۆشخانەی گشتی شاری ڕانیە ئاشکرایدەکات،" ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لە
دەڤەری ڕاپەڕین گەیشتۆتە لوتکە و ڕۆژبەڕۆژ لە زیادبووندایە، خزمەتگوزاری
تەندروستیش لە سنورەکەدا لە بارێکی زۆر ناهەموار و ناگونجاودایە، بۆیە توشبووان بۆ
وەرگرتنی چارەسەر بە ناچاری ڕوو لە نۆرینگە تایبەتیەکان دەکەن.
دکتۆرعەلی
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی شاری ڕانیە بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە، زۆربەی
پزیشکان بەهۆی نەدانی موچەکانیان بایکۆتی دەوامیان کردوە،پزیشک و کارمەندانی
پزیشکی لەماوەی 8 مانگدا موچەیەک و 3 ڕوبعە موچەیەکیان وەرگرتوە، ڕۆژانەش ڕووبەڕوی
مانگرتنی پزیشکان دەبینەوە وەک پژیشکانی پلە بەند و خولاو و پزیشکە دێرینەکان کە
نۆرینگەی تایبەتیشیان نیە، بۆیەش خزمەتگوزاریەکان لە زۆربەی بنکە و مەڵبەندەکانی
تەندروستی ڕاگیراون و ڕووبەڕووی گرفتی زۆر بووینەتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، تا ئێستا 4200 کەس
پشکنینیان بۆ کراوە و 700 کەسیان لە پشکنینەکەیان دەرکەوتوە هەڵگری ڤایرۆسەکەن و
ئەوانەشی گیانیانلەدەستداوە نزیکەی 28 حاڵەتە، دەشڵێت چاوەڕێی شەپۆلێکی تری کۆرۆنا
دەکرێت لە وەرزی پایزدا.
582 جار خوێندراوەتەوە