چالاکێکى مەدەنى کوژرا، ئەمڕۆ هەینى لە ناوەڕاستى شارى بەسرە.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، چەکدارانى نەناسراو تەحسین ئوسامەى
چالاکوانیان لەناو سەنتەرى ئینتەرنێتەکەى خۆى لە شەقامى بەهوە کوشتووە.
ئاماژەبەوەکراوە، چەکدارەکان دەستدڕێژى گولـلەیان لە چالاکوانەکە کردووە و دەستبەجێ
گیانى لە دەستداوە و کەسێکى تریش بریندار بووە کە لەو کاتەدا لەناو سەنتەرەکە
بووە.
تەحسین ئوسامە، چالاکوانێک ناسراوى شارى بەسرەیە و بەشدارى کارایى هەبووە
لە خۆپیشاندانەکان دژى دەسەڵاتدار و حکومڕانە گەندەڵەکان.
ئەمە لە کاتێکدایە مانگى رابردوو هیشام هاشمى توێژەرى ئەمنى عێراقى لە بەغدا لە بەردەم ماڵەکەى خۆیدا تیرۆرکرا.
4745 جار خوێندراوەتەوە